کانونی یه‌که‌م 07, 2024 09:15 Asia/Tehran
  • چاودێرێکی سیاسی عێراق: قەیرانی سووریا مەترسیدارتر لە لوبنان وفەلەستینە

چاودێرێکی سیاسی عێراقی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە قەیرانی سووریا مەترسیدارتر لە پرس ومەسەلەی لوبنان وفەلەستینە جەختی کرد کە ڕووداوەکانی سووریا پرس ومەسەلەیەکی ناوخۆیی نیە

" مستەفا ناجی" چاودێری سیاسی عێراقی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهد جەختی کرد کە قەیرانی سووریا مەترسیدارتر لە ڕووداوەکانی لوبنان وفەلەستینە وبۆ عێراق وناوچە جێگای نیگەرانیە . ناوبراو وتی: هەوڵی دیپلۆماتیکی حکۆمەتی عێراق کارێکی پۆزتێڤ وئەرینیە وپیشاندەری نیگەرانیە سەبارەت بە پیشڕەوی تیرۆریستەکان.

وڵاتانی ناوچە دەبێ لەسەر ڕەوا بوونی حکۆمەتی سووریا پیداگری بکەن هەتا پێشگیری بکەن لە پیشڕەوی تیرۆریستەکان . مستەفا ناجی وتی: عێراق بۆ ڕاگرتنی ڕووداوەکانی سووریا لە ڕێگەی کاروکردەی دیپلۆماتیک ئیمتیازی جۆربەجۆری هەیە وئەم وڵاتە لەگەڵ هەموو وڵاتان لەپێوەندی دایە. باشتربوو کە لە ڕووسیایش بانگهێشت کرابا هەتا لە جڤێنی وەزیرانی دەرەوەی سووریا وئێران لە بەغدا بەشداری بکات هەتا توانایی ودەسەڵاتی ئەم جڤێنە زۆرتر بێت.

ئەم چاودێرەسیاسیەعێراقیە وتی: ئەو شتەی کە سووریا ڕوودەدات پرس ومەسەلەیەکی ناوخۆیی نیە چۆنکە تورکیا ، ئەمریکا ، ڕژێمی زایۆنی ووڵاتانی کەنداوی فارس دەسوەردانی ئاشکرا لەم پرس ومەسەلە ئەکەن. بانگهێشت لە حکۆمەتی ئێراق بۆ دەسوەرنەدان لەکاروباری ناوخۆی سووریا هەڵوێستی ڕەوا ونیشتمانی نیە.

 

سەرپەیڤ