کانونی یه‌که‌م 12, 2024 07:20 Asia/Tehran
  • عێراق دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا ناکات

وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی لەسەر سەروەریی نیشتمانی سوریا کردەوە و داوای کرد ڕێز لە بڕیاری گەلی سوریا بگیردرێت.

 باسم عەوادی  وتەبێژی حکومەتی عێراق لە وتەگەلێکدا وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی هیچ جۆرە دەسوەردانێک  لە کاروباری ناوخۆی سووریا ناکات  وبڕیا ردان سەبارەت بە داهاتووی  سوریا بە ئەرک و مافی  خەڵکی سوریا دەزانێت باسی کرد لە ئامادەیی عێراق بۆ هێزمەند کردنی  پەیوەندی ئابووری و سیاسی لە گەڵ دیمەشق.

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا پێشوازی لە بڕیارەکان دەکات سەبارەت بە داهاتوو و چارەنووسی سوریا لەلایەن گەلی سوریاوە و لە ڕوانگەی عێراقیشەوە پابەندبوون بە پرەنسیپی سەروەری نیشتمانی بنەمای بڕیاردان لەسەر سوریایە، کە پێویستە بسپێردرێت  بە خەڵکی ئەم وڵاتە   تا  سەبارەت بە  داهاتوو و چارەنووسی  وڵاتەکەیان بڕیار بدەن  و هیچ دەستێوەردانێکی سەربازی بە پێچەوانەی خواستی گەلی سوریا  ئەنجام نادات .

سەرپەیڤ