کانونی یه‌که‌م 14, 2024 19:45 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی زیاتر لە 2000 سەربازی سووریا لە خاکی عێراق

بەرپرسێکی عێراقی  باسی لە ئامادە بوونی زیاتر لە 2 هەزار سەربازی سووری کرد لە خاکی ئەو وڵاتە

عیماد ئەلدەلیمی  یەکێک لە بەرپرسانی  ناوچەی ڕەتبەی عێراق جەختی کرد وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە فەرمانگەلێکی بۆ  یەکە سەربازییەکان لە پارێزگای ئەنبار بۆ بەرپا کردنی سەدان خێوەت بۆ نێشتەجێ کردن دوو هەزار و سەد و پەنجا سەربازی سووری لەو ناوچانە دەر کردووە  .

ناوبراو وتیشی  کە سەربازانی سووری دوای کەوتن و ڕووخانی  حکومەتی ئەسەد چوونەتە  عێراق . پێشتریش هەواڵدەریی فەرمی  عێراق باسی کرد بوو لە گەیشتنی دوو هەزار سەربازی سووری بۆ ناو خاکی ئەو وڵاتە هاوکات لە گەڵ پێشرڕەوی   ئەندامانی  تیرۆریست لە سووریا .

سەرپەیڤ