کانونی یه‌که‌م 15, 2024 20:02 Asia/Tehran
  • عێراق خۆی هەڵناقورتێنێتە کاروباری ناوخۆیی سوریا

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێیداگرت لەسەر خۆوەرنەدانی بەغدا لە کاروباری ناوخۆیی سوریادا.

«محەممەد شیاع سوودانی» لە دیداری "محەممەد حەسان" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق پێیداگرت لەسەر هەڵوێستی بەغدا سەبارەت بە خۆڕاگری لە تەنیشت یەکپارچەیی سوریادا و پاراستنی ئاشتی لە کۆمەڵگا، مافی کەمینەکان، فرەچەشنیی کۆمەڵایەتی، کلتووری و ئایینی و یارمەتیدانی سورییەکان بۆ دەربازبوون لەم قۆناغە سەخت و سەخڵەتە. حەسانیش ڕێزی گرت لە هەڵوێستی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە سوریا.

هەروەها باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراقیش وتی: حکومەتی عێراق بە چاودێری کردنی ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سوریا، بەردەوام دەبێ لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و هاوڕێ بۆ بە ئاکام گەیاندنی هەوڵەکان لەپێناو دامەزراندنی پاوەجێی، پاراستنی ئاسایش و نەزم و دسیپلینی گشتی و پاراستنی گیان و ماڵی شاروومەندانی وڵاتی دۆست و برامان، سوریا. 

سەرپەیڤ