گەورەترین ئۆپەراسیۆنی عێراق لە ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ سوریا
ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق باسی جێبەجێبەکرانی گەورەترین هەڵمەتی خۆڕێخستنەوە و ئۆرگانیزە کردنی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ سوریا لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا کرد.
یاسر ئەسکەندەر ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە بارودۆخ لە سووریا بۆتە هۆی هەندێ نیگەرانی لە عێراقدا. ناو براو وتیشی: بەسەرنجدانی ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سووریا دەبێ هەنگاو و تەگبیری پێشپێگرانەی پێویست هەڵبگیردرێ لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق. ئەسکەندەر وتیشی: بەغدا لە ڕێگای وەزارەتخانەکانی ناو و بەرەڤانیەوە گەورەترین هەڵمەتی خۆڕێخستنەوە و ئۆرگانیزە کردنی هێزە سەربازییەکانی لە سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ سووریا لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بەڕێوە دەبا. ناوبراو وتیشی: ئەم ئۆپەراسیۆنە بە مەبەستی پێشگری بە هاتنی تیرۆریستان بۆ نێو خەڵکی عێراق و پاراستنی ناوچە هەستیارەکانی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێ.