نیگەرانیی عێراق لە گەڕانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i434246-نیگەرانیی_عێراق_لە_گەڕانەوەی_گرووپە_تیرۆریستییەکان_بۆ_سوریا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانی دەربڕێوە بەرامبەر بە ڕووداو و گۆرانکارییەکانی سوریا و غەززە و ئاکامی ئەم ڕووداوانە لە مەڵبەندی شامدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2024 15:53 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی عێراق لە گەڕانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سوریا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانی دەربڕێوە بەرامبەر بە ڕووداو و گۆرانکارییەکانی سوریا و غەززە و ئاکامی ئەم ڕووداوانە لە مەڵبەندی شامدا.

فواد حسێن جەختی کرد: ئێمە ڕێز دادەنێین بۆ ئەوەی گەلی سوریا هەڵیدەبژێرێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نیگەرانین لەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان دیسان ڕوو بکەنەوە سووریا. ناوبراو هەروەها سەبارەت بە مەسەلەی ئاگربڕ لە غەززەیش وتی: عێراق لەگەڵ لایەنی عومانی لە بواری دامەزراندنی ئاگربڕی خێرا و گەیشتنی یارمەتییەکان بە کەرتی غەززە گەیشتۆتە چەن خاڵی تەبایی.

شایانی باسە حکومەتی عێراق تا ئیستا بەرامبەر بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سوریا هەڵوێستێکی بێلایەنی گرتۆتەبەر. سوپای عێراقیش دوابەدوای ئەو ڕوودا و وگۆرانکارییە لەپڕ و بەلەزانەی سوریا، هێزێکی زیاتری لە ناوچە سنوورییەکانی خۆی سەقامگیر کردووە.