سەرۆک پەرلەمانی عێراق: داگیرکارییەکانی تورکیا لە سوریا جێیداخە
سەرۆک پەرلەمانی عێراق رایگەیاند؛ ئەوەی لە سوریا ڕوو دەدات کاریگەری دادەنێتە سەر عێراق و ئێمە وشدارمان داوە بە دیمەشق سەبارەت بە لەبەرچاو نەگیرانی مافی کەمینەکان.
«محمود المشهدانی»، سەرۆک پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە سەفەری ئەمدواییەی شاندێکی ئەم وڵاتە بۆ سوریا وتی: ئێمە پێشوازی دەکەین لە پێکهاتنی حکومەتێکی جەماوەری لە سوریا و وشدار دەدەین لە حاند پێکهاتنی حکومەتێکی دابەشکراو لەم وڵاتە لە شێوەی ئەوەی لە عێراقدا هەیە. ناوبراو وتیشی: ئێمە لەگەڵ سوریا گەیشتینە تەبایی لە سەر پێشگری بە پەرەسەندنی چالاکیی گرووپە چەکدارەکان و سناریۆی پارچەپارچەکرانی ئەم وڵاتەیش گونجاو نابێ.
سەرۆک پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پەرەسەندنی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا وتی: داگیرکارییەکانی تورکیا لە سوریا تەواو زەق و ئاشکرایە و ئەوە بەڕاستی جێی داخە. ناوبراو سەبارەت بە بوونی ئەمریکاییەکان لە عێراقیش وتی: بەمزوانە یاسایەک بۆ دیاریکرانی چوارچێوەی بوونی ئەمریکا لە عێراق دادنرێت.