جموجۆڵە بەرفراوانەکانی سوپای ئەمریکا لە عەین ئەسەدی عێراق
بڕێک لە سەرچاوەکان باسی جم و جوڵی بەرفراوانی سەربازانی ئەمریکایی دەکەن لە عەین و لئەسەدی عێراق
ئەفسەرێکی پلە باڵای بنکەی عەین ئەسەد ئەمڕۆ ئاشکرای کرد: لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکایی بڕێکی بەرچاو چەکی قورس و پێشکەوتوویان لە بنکەی عەین ئەسەدەوە گواستووەتەوە بۆ سوریا. ئەم بارگەلە دووجار لە ڕێگەی دەروازەی ئەلوەلید و سێ جاریش لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بۆ ناوچە سنوورییەکانی سووریا گواستراونەتەوە. ئەم ئەفسەرە باڵای ئەمەریکاییە دەڵێت: هێزەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق و ناوچە ستراتیژێکی نوێ و بێ وێنەی گرتۆتە بەر. چونکە پێش ئەمە گرنگییەکی زۆریان بە چەکی زەمینی وەک تۆپ و زرێپۆش لە سوریا نەدەدا و زیاتر سەرنجیان لەسەر پشتیوانی ئاسمانی و هەواڵگری بوو، بەڵام ئەمڕۆ هەوڵی بەهێزکردنی توانای زەمینی خۆیان لەوێ دەدەن. ئەم ئەفسەرە ئەمریکییە باسی لەوە کرد کە ڕووداوە خێراکانی سوریا و نیگەرانی ئەمریکا لە هێرشەکانی سەر بنکەکانی لە سوریا بووەتە هۆی ناردنی کەرەستە و چەک بە قەبارەیەکی بەرفراوان بۆ ئەم وڵاتە.