ئامادە بوونی سودانی لە ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی سەردار سولەیمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i434607-ئامادە_بوونی_سودانی_لە_ڕێ_و_ڕەسمی_بەرزڕاگرتنی_یادی_سەردار_سولەیمانی
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراقی ستایشی دلێریەکانی شەهیدی سەربەرز حاج قاسم سولەیانی فەرماندەی پێشووی سپای قودسی کوماری ئیسلامی ئێران و ئەبوو مەهدی موهەندس جێگری پێشووی حەشدی شەعبی عێراقی کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2025 15:28 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی سودانی لە ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی سەردار سولەیمانی

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراقی ستایشی دلێریەکانی شەهیدی سەربەرز حاج قاسم سولەیانی فەرماندەی پێشووی سپای قودسی کوماری ئیسلامی ئێران و ئەبوو مەهدی موهەندس جێگری پێشووی حەشدی شەعبی عێراقی کرد

موحەمەد شیاع سودانی سەروک وەزیری عراق  ئەمڕۆ لە ڕێو ڕەسمی  ڕۆژی شەهیدی عێراقی  لە بەغدا وێڕای  ڕێز گرتن لە هەموو هەوڵ و فیداکاریەکانی فەرماندەرانی خۆڕاگری وتی : ناوچەی ئێمە لە  زیاتر لە  ساڵک لەمەوبەر شایەتی ڕووداوگەلی گرینگ و سەرەکی بوو کە گوڕانکاری سیاسی بە دواوە بوو  سەرۆک وەزیرانی عێراق  لە درێژەدا بە جەخت کردن لەسەر  بووژاندنەوەی پەیوەندیەکانی عێراق لە گەڵ هەموو وڵاتان وتی : ئێمە جەخت دەکەین لە سەر ئامادەیی خۆمان بۆ  یارمەتی گەیاندن بە مەبەستی  کەم کردنەوەی ڕەنج و ئازاری گەلی غەزە و لوبنان و داوا لە کومەڵگای جیهانی دەکەین کە پێداچوونە لە یاساکانیان بکەن  تا بتوانن بەر بە زوڵم و دەسدرێژکاری بگرن .

سودانی هەروەها وتی  ئێمە جارێکی دیکە جەخت دەکەین لە سەر  ئەولەویەتی بەرژەوەندیەکانی عێراق و بەهێز کردنی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی نێوان خەڵکی وڵات  بەمەبەستی تێپەڕاندنی تەنگژەکان .