کانونی دوھەم 08, 2025 14:10 Asia/Tehran

 بەرپرسی ئەرکانی مێدیایی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، دیوارێکی کۆنکرێتی 400 کیلۆمەتری لەسەر سنووری هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا دروستکراوە.

تەحسین ئەلخەفاجی وتی: دروستکردنی دیوارێکی کۆنکرێتی بە درێژایی 615 کیلۆمەتر بەدرێژایی سنووری عێراق و سوریا هێشتا بەردەوامە،  تا ئێستا  چوارسەد  کیلۆمەتریشی تەواو بووە، ئەلخەفاجی  وتیشی :  ئەو دیوارە  نزیکەی  دووسەدو  دە هەتا  دووسەت و پانزدە   کیلۆمەتری ماوە هەروەها بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ دیوارەکە تەواو بکرێت بۆ ئەوەی هیچ دەستدرێژییەکی ئەمنی بۆ سەر سنوورەکان نەبێت .

ئەلخەفاجی  بە وتنی ئەوەی کە  سنورەکانی عێراق لە گەڵ سوریا پتەوتر بووەتەوە ، پلانی زیادکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئەم ناوچەیەی ڕاگەیاند و وتیشی  : وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ڕێکخراوی  حەشدی شەعبی  ڕێوشوێنی توندیان گرتۆتەبەر کە زیاتر لە سێ ساڵ لەمەوبەر بووەتە هۆی چەسپاندنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا.

سەرپەیڤ