ڕەتکردنەوەی هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە عێراق
نوێنەری بزووتنەوەی نوجەبا دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە عێراق ڕەتدەکاتەوە
سەید عەباس موسەوی، نوێنەری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە ئێران، هەواڵی ڕاگەیاندنی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەتکردەوە. پێشتر هەندێک لە مێدیاکانی ڕاگەیاندنی هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە عێراق بڵاوکردبووەوە. سەید عەباس موسەوی، نوێنەری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە ئێران، ئەو دەنگویەی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە: " حەشدی شەعبی هەرگیز هەڵنەوەشێندراوەتەوە و هەرگیز هەڵناوەشێتەوە . ناوبراو زیادی کرد: هەواڵی ڕاگەیاندنی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە لایەن مێدیاکانی ڕاگەیاندنی بەعسیەوە بڵاو کراوەتەوە کە ئیدەعاکەیان ڕاست نییە. ئەم میدیاگەلە جێی متمانە نین و خزمەت بە پڕۆژە ئەمریکییەکان دەکەن. مێدیاکانی شەرقیە و عەرەبیە و جەزیرە و ڕەشید لەو جۆرە میدیایانەن .