بڕیاری بەمزووانەی پەرلەمانی عێراق لەباری نەوتەکەی هەرێم
کانونی دوھەم 19, 2025 17:20 Asia/Tehran
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند؛ کارەکانی لیژنەکە بۆ هەموارکردنەوەی ماددەی 12ی بودجەی گشتی عێراق لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، کە ئەو ماددەیە تایبەتە بە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە بەخێرایی دەنگ لەسەر هەمواری ماددەی 12ی تایبەت بە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بدرێت. ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە پێشنیاری زۆریان لەبارەی هەموارکردنەوەی ئەو بڕگەیە پێشکەش کردوە، لە ئایندەشدا ئەو پێشنیارانە بڵاو دەکەینەوە بۆ ئەوەی لای هەموان روون و ئاشکرا بێت. سەرۆکی لیژنەی دارایی باسی لەوەش کرد، لیژنەکە کۆمەڵێک پابەندی بە هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم بەخشیوە، پێویستە هەردولش پابەند بن بەو بابەتانەوە.