ئارامیی سوریا یارمەتیدەر دەبێ بۆ ئاسایشی ناوچەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i435172-ئارامیی_سوریا_یارمەتیدەر_دەبێ_بۆ_ئاسایشی_ناوچەکە
وەزیری دەرەوەی عێراق پێیداگرت؛ بێگومان ئارامی و ئاسایشی ناوخۆی سوریا یارمەتیدەر دەبێ بۆ دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2025 15:20 Asia/Tehran
  • ئارامیی سوریا یارمەتیدەر دەبێ بۆ ئاسایشی ناوچەکە

وەزیری دەرەوەی عێراق پێیداگرت؛ بێگومان ئارامی و ئاسایشی ناوخۆی سوریا یارمەتیدەر دەبێ بۆ دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

"فواد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی داڤووس بە ئاماژە بە هاوسنووربوونی عێراق و سوریا هەوڵی بەغدا بۆ پێشگری بە کێشە و ئاڵۆزی لە سنوورە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند؛ بێگومان کەمبوونەوەی کێشە و ناکۆکییەکان و گەیشتن بە ئاشتی لە سوریا بە سوودی ئاسایش و ئاشتیی ناوچەکەش دەبێ فواد حسێن هەروەها بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەورگێڕانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی دیکە لە سوریا دەتوانێ بەستێن خۆش کات بۆ دیالۆگی سیاسی وتیشی: پێویستە پێشهاتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڕووداوە سیاسییەکانی سوریا بەسراوە و گرێدراو بە یەکترییەوە بزانین و ڕێگا داخەین لەسەر چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش لەم وڵاتەدا لەبەر ئەوەی کە گرووپە تیرۆریستییەکان ئاسایشی ناوچەیی و ئاسایشی هەموو جیهان دەخەنە مەترسییەوە.