کانونی دوھەم 26, 2025 09:39 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق: حەشدی شەعبی بەشێکە لە هێزە ئاسایشتیەکانی عێراق

عەبدوللتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق وتی: گروپە چەکدارە هاوپێوەندەکان وسەربە حەشدی شەعبی لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی بەشێک لە هێزە ئاسایشتیەکانی وڵاتن .

ڕەشید لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس ٢٤ جەستی کرد کە حەشدی شەعبی بەشێکە لە هێزە ئاسایشتیەکانی عێراق وحکومەت دۆخەکە بەشێوەی تۆکمەوتەواو کۆنترۆڵ دەکات ولەمێژە لە هیچ کێشەیەک لە ئارادانیە.

ناوبراو لەم وتووێژە دا کەلەلایەن شەفەق نێوز ئەنجام بووە ڕایگەیاند: بەشداری ئێمە لە کۆگەی ئابووری داووس بۆ بەدەستەوەدانی وێنەی ڕاستەقینە لە دۆخی ئێستاکەی عێراق وڕۆژهەڵاتی ناڤینە کە بۆ هەمووان گرینگایەتی هەیە .

هەربەو جۆرە کە دەزانن، ئێستاکە دۆخی تازە لە سووریا شکڵ وتەشکی گرتووە ، لە لوبنان حکومەتی تازە دامەزراوە وهیوادارین کە هەوڵ وتەقالاکانمان سەرکەوتوانە بێت. وتیشی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ هەموو وڵاتان باشە وبڕیارەکانی ئێمە بەپیی سەبەخۆیی عێراق دەگیردرێت کە بۆحکومەت وخەڵک لە حاڵی ئێستاکە وداهاتوو گرینگایەتی تایبەتی هەیە . سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەی بارودۆخی سووریایش وتی: لە ئارمانجەکانی خەڵکی سووریا بۆ گەیشتن بە دێموکراسی ودامەزرانی حکومەتی دیموکراتیک پشتیوانی ئەکەین .

هەروەها وتی: پیداگری ئێمە لەسەر ئەمەیەکە هەموو قەوم وتەتن وگروپە  سووریەکان لە دامەزرانی حکومەت وبڕیارەکانی سیاسی وبەڕێوەبەرایەتی وڵات بەشداریان هەبێت ، ئەمە ڕیگارگەلێکە کە لە هەموو بوارەکان پشتیوانی لیی ئەکەین . سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆتایی دا جەختی کرد: سەربارەت بە داهاتووی عێراق گەشبینین ، چونکە بڕیاری سیاسی باشمان گرتووە. نزامی سیاسی لە عێراق باشە وئێستاکە ئەمنیەتی پاوەجیی کە یەکێ لە پیداویستیە بنەڕەتیەکانە، دامەزراوە. ئێمە بەرنامەگەلێکی باشمان بۆ چاکتربوونی خزمەت، ژێرخانەکان وبە‌هێزکرانی پێوەندی خۆمان لەگەڵ وڵآتانی دراوسێی وجیهان هەیە .

 

 

 

سەرپەیڤ