کانونی دوھەم 30, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی توندی کاربەدەستێکی عێراقی لە قاچاخی نەوت لە لایەن هەرێمی کردستانی عێراقەوە

یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرد کردەوەگەلی جیدی بۆکۆتایی دان بە قاچاخی نەوت و

عەلی فەتلاوی لە  وتووێژێکدا ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوامە لە پڕۆسەی قاچاخ کردنی  نەوت ئەم نەوتە هی سەروەت و سامانی نیشتمانی عێراقە و پێویستە پشکی هەموو عێراقییەکان بێت،  بەم حاڵەش  هەرێم بەبێ ئەوەی هیچ پابەندبوونێکی دارایی جێبەجێ بکات، داوای پارە لە بەغدا دەکات". هەروەها جەختی لەوەش کردەوە: "ناتوانین  زیاتر لەمە  بێدەنگ بین لە بەرامبەر پڕۆسەی قاچاخ کردنی  نەوت، چونکە ئەمە تاڵانێکی ئاشکرای سامانی نیشتمانییە و دەبێت سنوورێکی بۆ دابنرێت". سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هەروەها داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە بگرێتەبەر و فشاری پێویست بخاتە  بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی قاچاخ کردنی  نەوت، چونکە ئەم پرۆسەیە بەبێ هیچ چاودێری و لێپێچینەوەیەک ئەنجام دەدرێ .  

سەرپەیڤ