پیداگری سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر دامەزرانی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستین
سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیمارات لە ئەبوزەبی لەسەر پشتیوانی عێراق لە نەتەوەی فەلەستین بۆ بەرپاکردن ودامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆ جەختی کرد.
"عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، ڕۆژی چوارشەممە لە ئەبوزەبی لەگەڵ " محەممەد بن زائید" سەرۆکی ئیمارات دیداروچاوپێکەوتنی کرد. بەپیی بەیاننامەیە نوسینگەی سەرۆک کۆمارەتی عێراق، ڕەشید لەم دیدارەدا لە پشتیوانی حکومەت وخەڵکی ئیمارات لە عێراق وخەڵکەکەی لەکاتی گۆڕانکاری لەم وڵاتە ڕێزی گرت.
دولایەن لە بارەی ڕیگاکانی بەهێزکردنی پێوەندی دوو لایەنە وگەشەی هاوکاریە هاوبەشەکان لە بوارەکانی هاوپێوەند بە بەرژەوەندی بەرامبەر بیروڕایان گۆڕیەوە. ڕەشید بن زاید هەروەها لە سەر پێویستی بەهێزکرانی هەماهەنگی بەرامبەروپشتیوانی کردن لە هەموو هەوڵ وتەقالاکان بەمەبەستی پتەوکردنی ئاسایش وسەقام وهەماهەنگی هەڵوێستەکان لە ئاستە ناوچە ونێونەتەوەییەکان پیداگریان کرد.
سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی دایەهەڵوێستی پاوەجیی وڵاتەکەی لە هەمبەر پرسی فەلەستین ولەسەر پشتیوانی لەنەتەوەی فەلەستین بۆ دامەزرانی حکومەتێکی سەربەخۆ پیداگری کرد ووتی کە ئەم مەسەکە بەرلەوەی کە پرس ومەسەلەیەکی ئیسلامی بێت یا عەرەبی ، مژارێکی مرۆڤایەتیانەیە.