بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵای سەرۆککۆمار
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i435992-بڕیاری_دادگای_فیدراڵیی_عێراق_لەبارەی_سکاڵای_سەرۆککۆمار
دادگای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە سکاڵاکانی سەرۆککۆماری یەکلایی کردەوە لە بارەی موچەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 18, 2025 14:56 Asia/Tehran
  • بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵای سەرۆککۆمار

دادگای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە سکاڵاکانی سەرۆککۆماری یەکلایی کردەوە لە بارەی موچەوە.

بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دوای ئەوە هات کە لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، سکاڵای دژی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی تۆمارکردبوو لەسەر مووچە. سەرۆککۆمارى عێراق داواى کردوە وەزارەتى دارایی عێراق ناچار بکرێت مانگانە بێ دواکەوتن موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دابەش بکات و تەوتینى موچەى فەرمانبەران ئەنجام بدرێت و  ئەو ئازادییەش بدرێتە فەرمانبەران کامە بانک بیانەوێت موچەکانیانى لێ تەوتین بکەن. هەروەها داواى هەموارى یاساى تایبەت بە فرۆشتنى نەوتى هەرێمیش .لەکۆی ئەم داوایانە، دادگاى فیدراڵى عێراق، بڕیاریداوە بە جێبەجێکردنى تەوتینى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەو شێوەیەی کە فەرمانبەران دەیانەوێت و بتوانن بانکەکانیان هەڵبژێرن.