شوبات 22, 2025 18:56 Asia/Tehran
  • سودانی خوازیاری خێرایی لەهەناردەکرانی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە بوو

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناوبراو لە بەغدا وێڕای وتووێژ لە بارەی پرس ومەسەلەی نێوان دوو لا لەسەر گرینگایەتی خیرایی دان لە بەرهەم هێنان وهەناردەکرانی نەوتی ئەم هەرێمە لە ڕێگەی بەندەری جیحان - تورکیا جەختی کرد.

نیچێروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا دیدارووتووێژی کرد. دوو لایەن لەم دیدارە دا دەستیان دایە لێکدانەوەی گرینگترین دۆسیە ومژارە نیشتیمانیەکان وپێوشوێن گرتنی ڕەوتی جێبەجێ کرانی بەرنامە دەوڵەتیەکان لە بەش وبوارەجۆربەجۆرەکان دا. سودانی وبارزانی هەروەها لەسەر گرینگایەتی بەرەوپیشبردنی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامە هاوبەشەکان، بە تایبەت لە پەنای پەسەن کرانی دوایین چاکسازی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ لە پەرلەمان، جەختی کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم دیدارە دا لەسەر پێویستی خێرایی دان لە کاروکردەی کۆمپانیە نەوتیەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ دەسپێکرانی بەرهەم هێنان وهەناردەکرانی هەمدیسانی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جیحان ی تورکیا جەختی کرد،. لە لایەکی تر ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، جەختی کرد لەسەربەردەوامکرانی پێوەندی وهاوکاری لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ هەماهەنگی لە هەموو بوارەکانی خزمەتگوزاری وئابووری ، لە چوارچیوەی گەشە، دانی خزمەت وبەهێزکرانی سەقام وپاوەجیی . 

سەرپەیڤ