شوبات 22, 2025 17:02 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ عێراق

ئه سکەندەر مومنی وەزیری ناوخۆی ئێران بە بانگهێشتی هاوتای عێراقی خۆی گەیشتە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە .

ئەسکەندەری مومنی وەزیری ناوخۆ بە بانگهێستی ڕەسمی هاوتای عێراقی خۆی، عەبدولئەمیر شەمەری ، ئەمڕۆ شەممە بە مەبەستی سەفەرێکی دوو ڕۆژە بە پێشوازی سپەهبۆد زیاد، جێگری وەزیری ناوخۆی عێراق ومحەممەد کازم ئال سادق باڵوێزی ئیران گەیشتە ئەم وڵاتە. ئەم سەفەرە بە مەبەستی وتووێژ وڕاوێژکاری لەبارەی پێوەندیەکانی دوو لایەنە ، مژارەکانی ناوچەیی ، بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم، بەرنگاربوونەوەی چەک ومادەی هۆشبەر ، هاوکاری لە مژارە هاوپێوەندەکان بە سنوور ولابردنی کێشە وئاستەنگەکانی سنووری وهەروەها هەماهەنگی بەرایی ڕێووڕەسمی ئەربەعین ئەنجام دەبێت. وەزیری ناوخۆ لە ڕەوتی سەفەر بۆ عێراق ، لە شوێنی شەهیدکرانی سەردار سلێمانی وئەبو مەهدی موهەندیس لە فڕگەی بەغدا ئامادە بوو وڕێزی گرت لە شەهیدان حاجی قاسم سلێمانی وئەبو مەهدی موهەندیس و هاوڕێکانیان. 

سەرپەیڤ