لیستی مووچەی مانگی شوبات ڕەوانەی بەغدا کرا
شوبات 26, 2025 18:56 Asia/Tehran
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا کرا.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا کرا.
ڕوونیشی کردەوە، ڕەوانەکردنی لیستی مووچە بەمەبەستی ڕادەستکردنیەتی بە وەزارەتی دارایی .بەگوێرەی زانیارییەکان لیستی مووچەی مانگی شوبات، بە دوو لیست کە یەکێکیان تایبەتە بە خانەنشینان و ئەوەی تریان تایبەتە بە فەرمانبەران و پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان، ڕەوانەی بەغدا کراوە