ئەعرەجی: جۆلانی داعشی و جەنایەتکارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i436469-ئەعرەجی_جۆلانی_داعشی_و_جەنایەتکارە
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕاگەیاند کە عێراق ناچێتە ژێر باری هیچ چەشنە ئامادەبوون یان پەیوەندی لەگەڵ کەسانێکدا کە دەستیان هەبووە لەو جەنایەتانەی دژبە خەڵکی عێراق کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2025 13:23 Asia/Tehran
  • ئەعرەجی: جۆلانی داعشی و جەنایەتکارە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕاگەیاند کە عێراق ناچێتە ژێر باری هیچ چەشنە ئامادەبوون یان پەیوەندی لەگەڵ کەسانێکدا کە دەستیان هەبووە لەو جەنایەتانەی دژبە خەڵکی عێراق کراوە.

قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوەدا کە ئەبوو محمد جۆلانی ئەندامی داعش بووە و بەشدار بووە لە کوشتاری عێراقییەکاندا و دەستی سوورە بە خوێنی خەڵکی عێراق. ئەعرەجی هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی هەرگیز هەڵناوەشێتەوە، لەبەر ئەوەی کە گەرەنتییەکە بۆ سوپا و ئاسایشی عێراق.