عێراق خوازیاری چوونەدەری تورکیا و پەکەکەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i436540-عێراق_خوازیاری_چوونەدەری_تورکیا_و_پەکەکەیە
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێیداگرت لە سەر پێویستیی پاشەکشەی هێزی تورکیایی و هێزەکانی پەکەکە لە عێراق.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 06, 2025 15:39 Asia/Tehran
  • عێراق خوازیاری چوونەدەری تورکیا و پەکەکەیە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێیداگرت لە سەر پێویستیی پاشەکشەی هێزی تورکیایی و هێزەکانی پەکەکە لە عێراق.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتی: ئێمە نامانهەوێ نە پەکەکە و نە سوپای تورکیا لە خاکی ئێمەدا بمێننەوە. عێراق خوازیاری پاشەکشەی هەر هەموویانە. ئەعرەجی وتیشی: تورکیا لە چەندین بۆنە و کۆبوونەوەدا جەختی کردووە لەسەر ئەوەی کە چاوی تەماحی نەبریوەتە خاکی عێراق، بەڵام بەبیانووی بوونی هێزی پەکەکە ، بەردەوام لە خاکی عێراقدایە.