په‌رله‌مانتارێکی هاوپه‌یمانی فه‌تح: هیچ بیانوویه‌ک بۆ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق نه‌ماوه‌ته‌وه
ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی فه‌تح که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، پێویسته کۆتایی بهێندرێت به ئه‌رکه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق که ئه‌مریکا نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات به‌پێی ئه‌و کاته‌ی بۆیان دیاریکراوه، چوونکه هیچ بیانویه‌ک نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه.
موختار موسه‌وی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، "پێویسته هه‌موان پابه‌ندی خشته‌ی کاتیی کۆتاییهێنان به ئه‌رکی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق بن، به‌گوێره‌ی خوله‌کانی گفتوگۆ و دانوستانه‌کانی نێوان به‌غدا و واشینگتۆن، چونکه هیچ بیانویه‌ک بۆ دواخستنی ئه‌م کشانه‌وه‌یه نییه؛ به‌ڵکو ده‌بێت خێراتر بکرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، عێراق پێویستی به هیچ هێزێکی ده‌ره‌کی نییه، هێزه فه‌رمییه‌کانیشی ئاماده‌ن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکی له‌ناکاو، بۆیه ده‌بێت کشانه‌وه‌که به‌گوێره‌ی ئه‌و کاتانه بێت که حکومه‌تی عێراق دیاریکردوه و هیچ پاساوێک بۆ هیچ دواکه‌وتنێک نییه.
له‌لای خۆشیه‌وه ماجد شه‌نگالی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه له پاراستنی بوونی خۆی له ناوخۆی عێراقدا، به‌تایبه‌ت له بنکه‌کانی وه‌ک هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د به ئاماده‌یی ته‌واوه‌وه ماوه‌ته‌وه. ماجد شه‌نگالی دوپاتیکرده‌وه که ئه‌مریکا، له داهاتوودا، کار بۆ سنووردارکردنی ڕۆڵی کوتله چه‌کداره‌کان یارییه‌کی سیاسی له ناوخۆی عێراقدا ده‌کات، له چوارچێوه‌ی گۆڕانکاریی پێشبینیکراو له نه‌خشه‌ی نفوزی ناوخۆییدا.