بریندار بوونی 5 هێزی عێراقی لە کاتی خستنە خوارەوەی درونێکی خۆتەقێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i438213-بریندار_بوونی_5_هێزی_عێراقی_لە_کاتی_خستنە_خوارەوەی_درونێکی_خۆتەقێن
سەرچاوەیەکی عێراقی باسی کرد لە بریندار بوونی 5 هێزی حەشدی عەشایری عێراق لە کاتی هەوڵ دان بۆ خستنە خوارەوەی درونێکی خۆتەقێن
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 23, 2025 12:45 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی 5 هێزی عێراقی لە کاتی خستنە خوارەوەی درونێکی خۆتەقێن

سەرچاوەیەکی عێراقی باسی کرد لە بریندار بوونی 5 هێزی حەشدی عەشایری عێراق لە کاتی هەوڵ دان بۆ خستنە خوارەوەی درونێکی خۆتەقێن

 سەرچاوەیەکی ئاسایشی  عێراقی  باسی لە برینداربوونی  5 هێزی حەشدی عەشایری کرد. سەرچاوەکە  ڕایگەیاند  5 کەس لە هێزەکانی حەشدی عەشایری لە کاتی هەوڵ دان بۆ خستنە خوارەوەی  درونێکی خۆتەقێنی هەڵگری   تەقەمەنی لە پارێزگای ئەنبار بریندار بوون . ئەو ڕووداوە لە کاتی هەوڵ دانی بڕێک  لە هێزەکانی تیپی 54 ی حەشدی عەشایر بۆ خستنە خوارەوەی  خۆفڕێک لە ئاسمانی سارای ئەنبار  ڕووی دا . هێزە ئاسایشیەکان لێکوڵینەوەی پێویستیان لە بارەی  ئەو ڕووداوە  دەس پێی کردووە و بریندارانیان  گواستوته وە بۆ نەخوشخانەکان .