پیداگری سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پەرەی هاوکارییە دوولایەنەکان لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i438749-پیداگری_سەرۆک_کۆماری_عێراق_لە_سەر_پەرەی_هاوکارییە_دوولایەنەکان_لەگەڵ_ئێران
سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداریدا لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغداخوازیاری قوڵبوونی هاوکارییە هاوبەشەکانی دوو وڵات بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ تەنگژە و ناکۆکییە ناوچەییەکان بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 12, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • پیداگری سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پەرەی هاوکارییە دوولایەنەکان لەگەڵ ئێران

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداریدا لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغداخوازیاری قوڵبوونی هاوکارییە هاوبەشەکانی دوو وڵات بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ تەنگژە و ناکۆکییە ناوچەییەکان بوو.

" عەبدولەتیف جەماڵ ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلامی بەغدا میوانداری " محەممەد کازم ئال سادق" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بوو. 

لەم دیدارەدا، سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر گرینگایەتی گەشەی هاوکاریە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا وتاران لە بوارە جۆربەجۆرەکان پیداگرت وخوازیاری هاوکاری  زۆرتر لەنێوان دوو وڵات لە بەربەرەکانێ لەگەڵ کێشە وئاستەنگەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی بوو.

لە بەرامبەردا ، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران یش بە دەربڕینی هۆگری تاران بە پەرەی پێوەندیەکان لە بەغدا جەختی   لەسەر بەردەوامکرانی هاوکاریەکان وڕاوێژکاری دوولایەنە لە  بابەتەکان و پرسە هاوبەشەکان  کرد .