عێراق بە نیازی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ تلاڤیڤ نییە
May 15, 2025 16:10 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێیداگرت کە ئەم وڵاتە هیچ نیاز و بەرنامەیەکی نییە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی.
محەمەد شیاع سوودانی جەختی کرد؛هەڵوێستی عێراق هەمان هەڵوێستی عەرەبیی نەگۆڕە بەرامبەر بە دۆزی فەلەستین.سوودانی هەروەها سەبارەت بە مەسەلەی چەک لە عێراقیش وتی: "حکوومەت هەوڵ دەدات بۆ پاوانکردنی چەک و ڕاگرتنی تەنیا لە دەستی خۆیدا، و نابێت هیچ چەکێکی بەدەر لە ناوەندە فەرمییەکانی حکوومەتمان هەبێت. ئێمە دوو دەیە شەڕی دژ بە تیرۆرمان کردووە، ئەمڕۆیش هەوڵ دەدەین بۆ بەهێزکردنی ناوەندە ئەمنی و ئاسایشییەکانمان."