گیرانی ئەندامانی باندێکی تیرۆریستی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i439308-گیرانی_ئەندامانی_باندێکی_تیرۆریستی_لە_عێراق
دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق باسی دەستگیرکردنی تۆڕێکی تاوانکاری لەم وڵاتەی کردووە.
(last modified 2025-06-01T12:39:41+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2025 13:04 Asia/Tehran
  • گیرانی ئەندامانی باندێکی تیرۆریستی لە عێراق

دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق باسی دەستگیرکردنی تۆڕێکی تاوانکاری لەم وڵاتەی کردووە.

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق پێیداگرت کە بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەرهەوڵێک کە بۆ نائەمن و ئاڵۆزکردنی عێراق دەدرێت. ئەم ڕێکخراوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختەدا ئەندامانی باندێکی تاوانکاریان دەستگیرکردووە کە بەنیازی تیرۆر و تێکدانی ئاسایشی گشتی لە عێراق بوون. دوای وەرگرتنی مۆڵەتی دادوەری و دیاریکرانی شوێنەکانیان لە عێراق، هێرش کرایە سەر حەشارگەکانیان و لە چەند پارێزگایەک دەستگیرکران.