ئەعرەجی: بەغدا  سورە لەسەر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i440003-ئەعرەجی_بەغدا_سورە_لەسەر_لە_چارەسەرکردنی_کێشەکانی_هەرێمی_کوردستان
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختی کردەوە کە بەغدا لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و هێزەکانی کەرتی گشتیی هەرێمی کوردستان جدییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 10, 2025 09:54 Asia/Tehran
  • ئەعرەجی: بەغدا  سورە لەسەر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختی کردەوە کە بەغدا لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و هێزەکانی کەرتی گشتیی هەرێمی کوردستان جدییە.

“قاسم ئەعرەجی” ڕاوێژکاری ئاسایشی نیتشتمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە وتی: “لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەربارەی هەنگاوە ئەرێنییەکان کە عێراق بۆ دۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکە گرتوویەتییە بەر، گفتوگۆم کرد. ئێمە جەخت دەکەینەوە کە دەبێت بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەپێی دەستوور و  یاسا پەیوەندیدارەکان ڕێگەچارەکان دروست بکرێن.”
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی "شەفەق نیوز"ی عێراقی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق وتی: “حکومەتی ناوەندی بایەخێکی زۆر بەم بابەتە دەدات و ئێمەش سورین لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەرووی ئەوانەوەیە، و لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی لەمبارەیەوە پێکهێنراوە.”