داکۆکیی لێبڕاوانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئێران
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنی لە بەغدا میوانداری کرد لە جێگری سەرۆک کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی یاوەری.
مەحموود نەبەوییان جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە :
ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی سپاسی هاوڕێیانی عێراقیمان بکەین لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە و بە مەرجەعییەتیشەوە، لەبەر ئەو بەرگرییەی لە ئێران کردیان بەرامبەر بە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا، هەموومان دەزانین دوژمنی هەموومان هەر یەکێکە، ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا تەنیا دوژمنی گەلی ئێران نین. دوژمنی گەلی عێراقیشن و ئەمڕۆ بە پشتیوانیی ئەمریکا لە سوریادا هەوڵ بۆ پارچەپارچەکردنی ئەم وڵاتە دەدەن و زۆر دەترسین لەوەی بێنە نێوعێراقیش و زەبری لێ بدەن.
کەریم ئەلمحمەداوی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق:
پێش هەموو شتێک دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دیسان بە تووندی ئیدانە دەکەین. دەنگدانەوەی ئەم دەسدرێژییە نەک هەر لە ئێراندا بەڵکوو لە نێو خەڵک و حکومەتی عێراقیشدا هەستپێکراو بوو. دوولایەن لەم کۆبوونەوەدا جەختمان کرد لە سەر پێویستیی پارراستنی سنوورە هاوبەشەکانمان و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە ئاسایشییەکان.