کاردانەوەی موقتەدا سەدر لەحاند بێ ڕێزیکران بە قورئان لە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i441182-کاردانەوەی_موقتەدا_سەدر_لەحاند_بێ_ڕێزیکران_بە_قورئان_لە_ئەمریکا
سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق کردەی بەربژاری هەڵبژاردنەکانی کۆنگرەی ئەمریکا لەمەڕ سوتاندنی بەرگێک لە قۆرئانی بەتوندی ئیدانە کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 28, 2025 16:50 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی موقتەدا سەدر لەحاند بێ ڕێزیکران بە قورئان لە ئەمریکا

سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق کردەی بەربژاری هەڵبژاردنەکانی کۆنگرەی ئەمریکا لەمەڕ سوتاندنی بەرگێک لە قۆرئانی بەتوندی ئیدانە کرد.

سەیید موقتەدا سەدر لە کاردانەوە بە سوکایەتی کردن بە قۆرئانی پیرۆز لەلایەن بەربژاری هەڵبژاردنەکانی کۆنگرەی ئەمریکا ، رەخنەی گرت لە بێ دەنگەی پەیرەوانی دینە ئاسمانیەکان لە هەمبەریدا.

لە بەیاننامەی رەوتی سەدردا هاتووە: جارێکی تر ڕۆژئاوا بە سوتاندنی بەرگێک لە قۆرئانی پیرۆز لە لایەن بەربژاری هەڵبژاردنەکانی کۆنگرەی ئەمریکا، ددانەکانی خۆی نیشان داوە وڕق وتۆڕەیی خۆی لە دژی دینی ئاسمانی ئیسلام ئاشکرا کردووە. مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا یش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک جەنایەت وتاوانی سوتاندنی قۆرئانی پیرۆزی بە سوکایەتی کردنی ئاشکرا بە پیرۆزایەتیە ئیسلامیەکان زانی.