“بۆمبی کاتیی” ئەمریکا لە عێراق؛ جم وجۆڵی داعشیەکان لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i441221-بۆمبی_کاتیی_ئەمریکا_لە_عێراق_جم_وجۆڵی_داعشیەکان_لە_سوریا
سەرچاوەیەکی ئاسایشی عێراقی هۆشداری دا له باره ی گواستنەوەی سەرکردەکانی داعشی هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان له سوریاوه بۆ عێراق .
(last modified 2025-08-30T12:27:51+00:00 )
ئاب 30, 2025 10:44 Asia/Tehran
  • “بۆمبی کاتیی” ئەمریکا لە عێراق؛ جم وجۆڵی داعشیەکان لە سوریا

سەرچاوەیەکی ئاسایشی عێراقی هۆشداری دا له باره ی گواستنەوەی سەرکردەکانی داعشی هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان له سوریاوه بۆ عێراق .

سەرچاوەیەکی ئاسایشی  لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، زنجیرەیەکی نوێ لە سەرکردەکانی داعش لەگەڵ  بنەماڵەکانیان  لە کەمپی ئەلهۆل لە سوریا دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی  جەدعە  لە پارێزگای نەینەوا. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارە سەرەڕای هۆشداری ئەمنی و ناڕەزایەتی  کومەڵگا سیاسییەکان  ئەنجام دەبێت . بەرپرسانی ئاسایشی  و شێخەکانی عەشیرەتەکانی پارێزگای ئەنبار ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەم کارە، چونکە گەڕانەوەی داعش بۆ ئەنبار وەک بۆمبێکی کاتی کاردەکات  . ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە کە ئەم هەنگاوە لەژێر فشاری ئەمەریکا بۆ سەر بەغدا ئەنجامدراوە.