سودانی: درانی مووچەی هەرێم پەیوەستە بە رادەستکرانی بەتەواوەتی داهاتەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442020-سودانی_درانی_مووچەی_هەرێم_پەیوەستە_بە_رادەستکرانی_بەتەواوەتی_داهاتەکان
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە درانی مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێمی کوردستان تەنیا کاتێک جێبەجێ دەکرێ کە هەولێر هەموو داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی عێراق بکا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • سودانی: درانی مووچەی هەرێم پەیوەستە بە رادەستکرانی بەتەواوەتی داهاتەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە درانی مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێمی کوردستان تەنیا کاتێک جێبەجێ دەکرێ کە هەولێر هەموو داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی عێراق بکا.

"محەممەد شیاع سودانی" وێڕای پێداگریی لەسەر پێبەندبوونی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنی نەوتی، وتی: ئەو مەرجە بۆ لەبەرچاوگرتنی یەکسانیی نێوان پارێزگاکان، پێویستە. سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێککەوتنی ئەم دواییەی بەغدا، هەولێر و کۆمپانیا نەوتییەکانی بە هەنگاوێکی گرینگ زانی بۆ پەسەندکرانی یاسای نەوت و گاز. سودانی جەختیشی کرد؛ دەبێ ناکۆکییەکان وەک بابەتێکی مافەوانی-تەکنیکی لەبەرچاو بگیردرێ، نەک وەک پرسێکی سیاسی.