چاوپێکەوتنی ئەعرەجی و لاریجانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442334-چاوپێکەوتنی_ئەعرەجی_و_لاریجانی
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دیدارو وتووێژی کرد
(last modified 2025-10-20T11:32:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2025 15:43 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی ئەعرەجی و لاریجانی

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دیدارو وتووێژی کرد

قاسم ئەعرەجی  ڕاوێژکاری  ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڵ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و ڕاوێژکاری  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دیدار و وتووێژی کرد  ڕاوێژکاری  ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ لە سەرووی شاندێکی سیاسی و ئاسایشی  بە  پێشوازی مووسا عەلیزادە تەباتەبایی سەرۆکی  ئیدارەی کەنداوی فارسی وەزارەتی دەرەوە گەیشتە تاران . ئەو کاربەدەستە عێراقیە لەسەر بانگهێشتی عەلی لاریجانی  سکرتێری ئەنجومەنی باڵای  ئاسایشی نیشتمانی سەردانی تارانی کردووە و بڕیارە لە گەڵ ژومارێکی دیکە  لە کاربەدەستانی سیاسی ئێرانیش دیدار و وتووێژ بکات.