وەڵامی عامری بە هەڕەشە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442748-وەڵامی_عامری_بە_هەڕەشە_ئابوورییەکانی_ئەمریکا_دژ_بە_عێراق
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق پێیداگرت کە هەرچەشنە خۆوەردانی بیانی لە پرۆسەی پێکهاتنی حکومەت قبووڵنەکراوە.
(last modified 2025-11-11T10:55:40+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2025 11:23 Asia/Tehran
  • وەڵامی عامری بە هەڕەشە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە عێراق

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق پێیداگرت کە هەرچەشنە خۆوەردانی بیانی لە پرۆسەی پێکهاتنی حکومەت قبووڵنەکراوە.

هادی عامری، لە وەڵامی هەڕەشە ئابووری و داراییەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ڕایگەیاند: بە توون! با وابێت. ئێمە بەهەرحاڵ ڕێگە نادەین و ناهێڵین هیچ دەستوەردانێکی بیانی لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا بکرێت. عامری وتیشی: ئەنجامدانی هەڵبژاردن سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ عێراقییەکان و ئێمە متمانەی زۆرمان بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەیە تا بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاریی دۆخەکە، گرینگایەتییەکی تایبەت بدات بەم هەڵبژاردنانە لە چاو هەڵبژاردنەکانی پێشوو. عامری ڕاشیگەیاند: ئومێدێکی زۆرمان بە گەلی عێراق هەیە کە چالاکانە و جددی بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازین.