بانگەوازی حەشدی شەعبی بۆ بەشداری لە ساڵیادی شەهیدبوونی "فەرماندەکانی سەرکەوتن"
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443468-بانگەوازی_حەشدی_شەعبی_بۆ_بەشداری_لە_ساڵیادی_شەهیدبوونی_فەرماندەکانی_سەرکەوتن
ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری بەشداریی بە ملوێنان کەس لە خەڵکی عێراق بوو لە شەشەمین ساڵیادی شەهید بوونی "فەرمانده کانی سەرکەوتن" .
(last modified 2025-12-21T11:57:46+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2025 13:55 Asia/Tehran
  • بانگەوازی حەشدی شەعبی بۆ بەشداری لە ساڵیادی شەهیدبوونی

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری بەشداریی بە ملوێنان کەس لە خەڵکی عێراق بوو لە شەشەمین ساڵیادی شەهید بوونی "فەرمانده کانی سەرکەوتن" .

ئەم ڕێکخراوەیە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە وادەی ئەم گردبوونەوەی ملیۆنییە ئێوارەی هەینی دووەمی ژانڤییەی ٢٠٢٦ دەبێ. بڕیارە ڕێپێوانەکە دوای نوێژی مەغریب لەو شوێنەی بەڕێوەبچێ کە فەرماندەکانی سەرکەوتن بە هۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر شەقامی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس (فڕۆکەخانەی بەغدا) کراونەتە ئامانج و تا نیوەی شەویش بەردەوام دەبێت.

 بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی سەردار قاسم سولەیمانی، لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس، لە فەرماندەکانی خۆڕاگری، دوای تەمەنێک خەبات لە هێرشێکی هێلیکۆپتەری ئەمریکیدا لە فڕۆکەخانەی بەغدا شەهید بوون.