فەیاز : فیداکاری شەهید سولەیمانی بۆ عێراق بەرزترین پلەی شەرف بوو
سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق لە ڕێو ڕەسمێکدا بەرزڕاگرتنی ساڵیادی شەهادەتی ئەبوو مەهدی موهەندس و حاج قاسم سولەیمانی وتی : فیداکارییەکانی شەهید سولەیمانی بۆ عێراق بەرزترین پلەی شەرەف و وەفاداری بوو .
فالح فەیاز، سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق لە ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدبوونی ئەبومەهدی موهەندیس و حاج قاسم سولەیمانی ڕایگەیاند: شەهید بوونی ئەو گەورە پیاوانە لە ڕێگەی خوداوە بوووکەوایە ئەوان نامرن و تا هەتایە زیندوون . فەیاز وتیشی : شەهیدبوون تەنیا لە نیشتمان یان شوێنێکی دیاریکراودا نییە، بەڵکو پەیوەندی بە مڕۆڤێکە کە خودا هەڵیدەبژێرێت بۆ بەرگریکردن لە بایخ و بەهاکان. ئەو کەسەی بۆ بەرگریکردن لە خاک و شەرەفەکەی دەکوژرێت، لە ڕاستیدا لە ڕێگای جیهاد هەنگاو دەنێت و بە ڕێگای خودادا دەڕوات. ئەم دوو شەهیدە پیاوی ڕاستی و ڕاستبێژی بوون کە ئاڵای حەقیقەت و دادپەروەرییان هەڵگرتبوو. سەرۆکی حەشدی شەعبی وتی: فیداکاری شەهید سولەیمانی بۆ عێراق بەرزترین پلەی شەرەف و وەفاداری بوو. ئێمە ئیدانەی ئەو جەنایەتە خیانەتکارانە دەکەین کە میوان و بەرگریکاری عێراقی کردە ئامانج.