دەستگیرکرانی سەرکردەیەکی داعش لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444092-دەستگیرکرانی_سەرکردەیەکی_داعش_لەلایەن_هێزەکانی_حەشدی_شەعبییەوە
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەمنیدا یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی گرووپی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2026 16:12 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی سەرکردەیەکی داعش لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەمنیدا یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی گرووپی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.

ئەم سەرکردەیەی داعش ڕاستەوخۆ بەرپرسی ڕێکخستن و ئاراستەپێدانی شانە نووستووەکانی گروپەکە بووە لە بیابانی موسڵ و هەروەها لە بەشێک لە خاکی سوریادا، هەروەها سەرپەرشتی چالاکییەکانی داعشی لەو ناوچانەدا کردووە.
کەسە دەستگیرکراوە بە نهێنی لە خاکی سوریاوە هاتبووە ناو شاری موسڵ و لەوێشەوە چالاکییەکانی بەڕێوەدەبرد.