تیاچوونی بنکە نهێنییەکانی داعش لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444332-تیاچوونی_بنکە_نهێنییەکانی_داعش_لە_عێراق
سەرچاوەیەکی ئەمنی له عێراق باسی تیابردنی بنکە و حەشارگە نهێنییەکانی داعش له پارێزگای ئەنباری کردووە.
(last modified 2026-01-31T12:06:08+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2026 16:33 Asia/Tehran
  •  تیاچوونی بنکە نهێنییەکانی داعش لە عێراق

سەرچاوەیەکی ئەمنی له عێراق باسی تیابردنی بنکە و حەشارگە نهێنییەکانی داعش له پارێزگای ئەنباری کردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند که هێزەکانی ئەم وڵاته سەرکەوتووبوون له کردنه ئامانجی پێگە و بنکە نهێنییەکانی داعش له ناوچه جۆربەجۆرەکانی بیابانی ئەنبار که دەکەوێته ڕۆژاوای ئەم پارێزگایه . 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر پێگەکانی داعش لە ناوچە بیابانییەکانی رەتبە لە ڕۆژاوای ئەنبار دەستپێکرد و لەم ماوەیەشدا توانیان پێنج بنکەی نهێنی ژێرزەمینیی داعش تیاببەن. سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: لە یەکێک لەو بنکانەدا ڕادەیەکی زۆر کەرەستەی بۆمبڕێژکراو دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.