خۆڕاگریی عێراق: مکوڕین لەسەر مافی خۆمان بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکەریی ئەمریکا
شوبات 25, 2026 13:44 Asia/Tehran
لیژنەی هاواهەنگیی خۆڕاگریی عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا بەڵێنەکانی بۆ چوونەدەر لە عێراق، جێبەجێ نەکردووە.
لیژنەی هاواهەنگیی خۆڕاگریی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ماکی پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمریکا داڕێژراو لەسەر بنەمای یەکسانیی نێوان وڵاتانی خاوەن سەروەریی سەربەخۆ نیە، چونکە واشنگتۆن هەروا دەسوەردانی کاروباری ناوخۆی عێراق دەکا، تەنانەت بۆ لەسەردەسەڵات لادان یان دانان لەسەر دەسەڵاتی کەسایەتییە سیاسییە هەڵبژێردراوەکان بەگوێرەی ئیرادەی ئەمریکا ڕا دەردەبرێ، چوارچێوەی شێوازێک کە هەردەم لە بەستێنی سیاسەتی ملهوڕانەی خۆیدا گرتوویەتیەپێش.
سەرپەیڤ