حکومەتی عێراق: ڕێکارەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان هەتا کۆتایی سیپتەمبەر خێرا کراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i446074-حکومەتی_عێراق_ڕێکارەکانی_کشانەوەی_هێزەکانی_هاوپەیمانان_هەتا_کۆتایی_سیپتەمبەر_خێرا_کراوە
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پرۆسەی مەیدانی خێراتر دەکات بۆ ئەوەی تا کۆتایی مانگی ئەیلوول بە تەواویی کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق بهێنێت.
(last modified 2026-08-18T12:23:43+00:00 )
ئاب 18, 2026 15:50 Asia/Tehran
  • حکومەتی عێراق: ڕێکارەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان هەتا کۆتایی سیپتەمبەر خێرا کراوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پرۆسەی مەیدانی خێراتر دەکات بۆ ئەوەی تا کۆتایی مانگی ئەیلوول بە تەواویی کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق بهێنێت.

حەیدەرعەبوودی جەختی کرد کە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بڕیارێکی سەروەریی نیشتمانییە و ئەم هەنگاوە هیچ فشارێکی دەرەکی لەپشت نییە .عەلی زوبەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو، کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەرفەتی زیاتر بۆ بەغدا دەڕەخسێنێت هەتا هەوڵەکانی لەسەر ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بەهێزکردنی گەشەی ئابووری چڕبکاتەوە، هەروەها وتبووی ٣٠ی ئەیلوول دوا وادەیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.