کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاواهەنگی بەئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i446076-کۆبوونەوەی_سەرکردەکانی_چوارچێوەی_هاواهەنگی_بەئامادەبوونی_عەلی_فالح_زەیدی
سەرکردەکانی چوارچێوەی هاواهەنگی لە نووسینگەی سەید عەممار حەکیم کۆبوونەوە.
(last modified 2026-08-18T12:46:09+00:00 )
ئاب 18, 2026 16:12 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاواهەنگی بەئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی

سەرکردەکانی چوارچێوەی هاواهەنگی لە نووسینگەی سەید عەممار حەکیم کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاواهەنگی کە بەئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، پرسه‌کانی خزمه‌تگوزاری، ئابوری، ئه‌منی و سه‌قامگیری تاوتوێکران. 

ئاماده‌بوانی کۆبوونەوەکە، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دۆخی ناوچه‌که‌ و جیهان کرد بۆ په‌ره‌پێدانی میکانیزمه‌کان بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌ له‌ناکاوه‌کان و دۆخی ئابوری و ئاسایش و ئارامی ناوچه‌که‌.

سەرکردەکانی چوارچێوەی هاواهەنگی هەروەها باسیان له‌ پرسی سنوردارکردنی چه‌ک له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا کرد وه‌ک داواکارییه‌کی نیشتمانی، کارکردن بۆ به‌دیهێنانی له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتنه‌وه‌، هاوکات له‌گه‌ڵ کۆتاییهاتنی ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی (تیرۆریستانی ئەمریکی) نێوده‌وڵه‌تی.