ئادار 16, 2024 13:18 Asia/Tehran
  • تەگبیری میوانداری کردنی مۆسافیرانی نەورۆزی لە ئەسفەهانی نێوەی جیهان

مەڵبەندی گۆمەزەفیروزەییەکان ومنارەجوانەکان لە بەهاری تێکەڵ لەگەڵ سروشت ومەعنەویەت بە تەگبیرە گیراوەکانی میوانداریەتی مۆسافیرانی نەورۆزی لە گوشەوکەڕاخی ئێران

لەڕؤژەکانی پشوودانی نەورۆزی ئەمساڵ شارەداری ئەسفەهان ، پەروەردەوڕاهێنان ، هێزی ئینتزامی وهەموو هۆکارانی قەیران، هەوڵی خۆیان بۆ خزمەت گەیاندنی باش بە مۆسافیران بەتایبەت لە بواری نیشتەجیکران ئەنجام ئەدەن .پارێزگەی ئەسفەهان بەزیاتر لە ٢٢هەزاربینا وئاسەواری مێژوویی کە یەک هەزارو٨٥٠ بابەتی تۆماری نیشتمانی کراوە و١٥ بەرهەمی بە ناوەکانی مەیدانی ئیمام" نەخشی جیهان" کۆشکی چهلستۆن، باخی فینی کاشان ومزگەوتی جامیع، سێ کارێزبەناوەکانی " وزوان " مزدئاباد" ومون" وهەشت کاروانسەرای تۆماری جیهانی کراوە، ناوەند وبنکەی بەر سەرنجی گەشتێارانی ناوخۆیی ودەرەکیە.فەرماندەی ئینتزامی پارێزگەی ئەسفەهان لە سەقامگیرکرانی ٥٥٠ یەکەی گەشتیی پۆلیس لەسەرجادەکانی پارێزگالە چوارچیوەی گەڵاڵەی نەورۆزیی ١٤٠٣هەواڵی دا ووتی: ئەم گەڵاڵەیە هەتا چواردەی خاکەلێوە بەردەوام دەبێت.

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ