هاوکاری زانستی زانکۆی کوردستانی ئێران وزانکۆی زانستی کاربوردی ئالمانیا
زانکۆی کوردستانی ئێران وزانکۆی زانستی کاربوردی ئاڵمانیا لە شاری بەرلین ڕێککەوتن نامەی هاوکاریان مۆر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا ، لەم ڕیککەوتن نامەیەدا کە بە واژۆی " حسێن بیورانی" جیگری توێژینەوەی زانکۆی کوردستانی ئێران و" ڕاینر یوهانس شوت" جێگری توێژینەوەوتەکنۆڵۆژیای زانکۆی زانستی کاربوتدی ئالمانیا، ئالووێری ساڵانەی خوێندکار ، ئەندامانی شاندی زانستی وتوێژێنەوەیی ، ئاڵووێری زانیاری وئیتلاعاتی زانستی ، ئەنجامی پرۆژەکانی توێژینەوەیی ، داهێنانەکان وچاپی وتارەکانی هاوبەش ، بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکان، کارگە وسمینارە هاوبەشەکان وبەشداری لە دەورەکانی ئاموزشی وڕاهێنانی دوولایەن بە تەسهیلات وبەبێ وەرگرتنی هەرجۆرە پارەیەک پیداگری لە سەر کرد. زانکۆی کوردستانی ئێران لە ساڵی هەزارو نۆسەدو پەنجا وشەش دامەزرا، زانستی ئینسانی وکۆمەڵایەتی ، ئەدەبیات وزمانەکانی دەرەوەیی ، ئەندازیاری ، هونەر ونەژیاروانی ، زانستی پایە وسەرچاوەکانی سرۆشتی حەوت زانستکدەی زانکۆی کوردستانی ئێرانە.