هه‌تاوی شاراوە
پاش شەهید بوونی ئیمام حەسەن عەسكەری (ع)، یازدەهەمین ئیمامی مەعسووم لە ماڵباتی پێغەمبەر (د.خ)، حەزرەتی مەهدی (عج) ڕۆڵەی ئەو حەزرەتە و دوایین ئیمام لە نەوەكانی پێغەمبەر(د.خ) لە نۆهەمی ربیع الاولی ساڵی 260ی ك.م ئیمامەتی خۆی دەس پێ كرد.
سڵاو‌و دروود له‌باره‌گای پیرۆزی دوایین ئیمامه، تاکه‌دادوه‌ری جیهان و ئاڵاهه‌ڵگری رزگاریی مرۆڤ له غه‌درو سته‌م، سڵاو له‌و و له‌و که‌سانه‌ی که چاوه‌ڕوانی ئه‌ون تا له جامی دادوه‌ریه‌که‌ی تێراو بن.
کلیپێک لە مزگەوتی جەمکەران
بیرمه‌ندێک له وڵاتی"تونس" به‌ناوی دوکتور"سه‌یید محه‌ممه‌د تیجانی" له کتێبه‌که‌ی دا به‌ناوی"ئینجا هیدایه‌تی بووم" له‌باره‌ی گۆڕانی باوه‌ڕه‌کانی سه‌باره‌ت به پرسی جێنشینیی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ، نووسی: "من له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بووم که خیلافه‌ت پرسێکی سیاسییه که پێوه‌ندی به ئایینه‌وه نییه. به‌ڵام به‌خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و گشت داگر بۆم ده‌رکه‌وت ئیمامه‌ت بنه‌مایه‌کی گرنگ له بنه‌ماکانی دینه‌و حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) دوایین که‌س له ڕۆڵه‌کانی ڕه‌سولی خوایه که به رزگارکردنی مرۆڤ، گه‌وره‌یی ئیسلام ده‌رده‌خات".
ئه‌و، باوه‌ڕ به مه‌هده‌وییه‌ت به هۆکاری هۆگری خه‌ڵکی جیهان به ئیسلام ده‌زانێ و له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه: "هۆگریی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ به‌ئیسلام، که بووەتە هۆی سەرسوڕمانی کۆمه‌ڵناسان و توێژه‌رانی ئایینه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهان، ئه‌نجامی بڕوا به ده‌رکه‌وتنی ڕزگاریده‌ره. له‌هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆری ئیسلام له جیهاندا، هه‌وڵدان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایینه زۆر بووه. به‌ڵام سه‌ره‌نجام ده‌رکه‌وتنی مه‌هدی(عج) وه‌ک خۆرێک هه‌موو گێتی ڕوون ده‌کاته‌وه".
پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام(د.خ) به‌جیهانی بوونی شۆڕشه‌که‌ی حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) ی پێش بینی کردووه‌و ده‌فه‌رموێ:" مزگێنیتان ئه‌ده‌م به مه‌هدی. ئه‌و له‌نێو ئۆممه‌تی من ده‌رده‌که‌وێ. که‌واته زه‌وی پڕ ده‌کات له دادوه‌ریی هه‌ر وه‌ک چۆن پڕبووه له سته‌مکاری و دانیشتووانی زه‌وی و ئاسمان له‌و ڕازی ده‌بن. ئه‌و، ماڵ و سامانه‌کان به‌دروستی دابه‌ش ده‌کات".
په‌یامی حه‌زره‌تی مه‌هدی، جیهانییه. به وته‌ی زانای هه‌ڵکه‌وته شه‌هید"ئایه‌توڵڵا محه‌ممه‌د باقر سه‌در"؛ "ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌لایه‌ن خواوه بۆ مه‌هدی(عج) دیاری کراوه، گۆڕینی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گێتی یه. که‌واته شۆڕشی مه‌هدیش(عج) وه‌ک هه‌ر گۆڕانێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی گونجاو هه‌یه تا هه‌موو که‌س له تاریکییه‌کانی سته‌م و نادادوه‌ری به ڕووناکی دادوه‌ری بگه‌ن".
بیرمه‌ندان سه‌رده‌می ده‌رکه‌وتنی حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) یان به ده‌سپێکێکی نوێ له ژیانی مرۆڤ دا زانیوه. چوونکه ژیانی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ و به‌ختیاریی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤ له‌و سه‌رده‌مه‌دا مسۆگه‌ر ده‌بێت و زه‌وی ، به‌ره‌کات و نێعمه‌ته زۆره‌کانی به دڵ فراوانی ده‌خاته به‌رده‌ست مرۆڤ.
ئیمامی سادق(ع) ده‌فه‌رموێ: "سوێندم به‌خوا، دادوه‌ریی مه‌هدی تا دوایین سوچ و گۆشه‌کانی ماڵی خه‌ڵک ده‌چێ. وه‌ک چۆن گه‌رماو سه‌رما دێته نێو ماڵه‌کانمانه‌وه". به‌مجۆره، هه‌موو ئینسانه‌کان تامی شیرین و خۆشی دادوه‌ری ده‌چێژن.
ئه‌و حکومه‌ته‌ی که به‌ده‌ست ئیمامی زه‌مان(عج) داده‌مه‌زرێ، له حکومه‌ته‌کانی دی ناچێ. له‌و کاته‌دا، هاوکێشه‌کانی ده‌سه‌ڵات له سیسته‌می جیهاندا، گۆڕانی به‌سه‌ر دادێ و کۆتایی دێ به سه‌رده‌می زاڵێتی ده‌سه‌ڵاته زۆربێژ و باتڵه‌کان به‌سه‌ر جیهاندا. له‌و سه‌رده‌مه نوێیه‌دا، شه‌ڕخوازان بۆیان نییه ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌س و شه‌ڕو پێکدادان و به‌تاڵان بردن له‌جیهان دا نامێنێ.