کانونی یه‌که‌م 04, 2017 15:42 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ڕۆحانی لە وەرزشوانی ئێرانی

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەپەیامێکی لەسەر توئیتەر، شکاندنی ژمارەی ڕێژەیی جیهانی و بەدەس هێنانی سێ میدالیای زێڕ لەلایەن سۆهراب مورادی بەرزکەرەوەی پۆڵای هەڵبژاردەی ئێرانی پیرۆزبایی وت.

سۆهراب مورادی وەرزشوانی لقی بەرزکردنەوەی پۆڵای دەستەی٩٤کیلۆگرامی هەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەکاتی تاران توانی لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانەتی جیهان لە ئەمریکا، ژمارەی ڕێژەیی جیهان چوار کیلۆگرام زیاد بکا.

سۆهراب مورادی لە حەرەکاتی یەک زەبردا بە بەرزکردنەوەی قورسایی١٨٤کیلۆگرام، میدالیای زێڕی بەدەست هێناو لە حەرەکاتی دوو زەبریش سەرەتا بە بەرزکردنەوەی پۆڵای٢١٩کیلۆگرامی میدالیای زێڕی دوو زەبریشی بەخۆتەرخان دا.

ڕکابەرییەکانی بەرزکردنەوەی پۆڵای پاڵەوانەتی٢٠١٧ی جیهان لە٢٧ی نۆڤمبەری ڕابردوووە لە لۆس ئەنجلێسی ئەمریکا دەس پێ بووەو هەتا پێنجەمی دیسەمبەری ئەمساڵ بەردەوام دەبێ.

سەرپەیڤ