پەیامی پیرۆزبایی " رۆحانی" و 'لاریجانی" بە دوای پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی قوورسایی هەڵگرتنی ئێران لە ڕکابەرییەکانی جیهانی
"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری و"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، رۆژی چوار شەممە لە پەیامی جیا جیادا ، پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی قوورسایی هەڵگرتنی ئێران لە ڕکابەرییەکانی جیهانی ٢٠١٧ی ئەمریکایان لە گەلی مەزنی ئێران، پیرۆزبایی کرد.
"حەسەن رۆحانی لە تویتەری دا نووسی: پاڵەوانی جێی شانازی و غروری هەڵبژاردەی قوورسایی هەڵگری ئێران لە ڕکابەرییەکانیی جیهانی کە بۆ یەکەم جار دەستکەوتووە، لەگەلی ئێران پیرۆز بێت.
عەلی لاریجانی یش بە پیرۆز بایی ئەو پالەوانییە لەگەلی ئێران بەڕاشکاوی وتی: ئەم سەرکەوتنە جاریکی تر ئیرادەی پۆلایینی گەنجە ئێرانییەکانی بە خەڵکی جیهان نیشان دا.
هەڵبژاردەی قوورسایی هەڵگرتنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستخستنی ٥ میدالیای زێر،٣ زێو و ٦ برۆنز و٥٠٩پشک توانی لە ڕکابەرییەکانی جیهانی ئەمریکا، ببێتە پاڵەوان.هەڵبژاردەی ئێران لەم ڕکابەرییانە لە چوار کێش و بە هەشت قوورسایی هەڵگر بەشداری کردبوو .
ڕکابەرییەکانی قوورسایی هەڵگرتنی پاڵەوانی جیهان لە ٢٧ نۆڤەمبەرتا پێنجەمی دیسەمبەرلە " ئاناهیم" ی لۆس ئانجلیس لە ویلایەتی کالیفورنیان ئەمریکا بەڕێوە چوو .