ڕوحانی : زمانی فارسی بەشێک لە کەلتوور و ژیاری ئیسلامە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران زمانی فارسی بە بەشێک لە کەلتوور و ژیاری جیهانی ئیسلام زانی .
حەسەنی ڕوحانی ڕۆژی دووشەمە لە پەیامێکدا بۆ کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی زمانی فارسی و هزری ئێرانی ئیسلامی سەبارەت بە عەتاری نەیشابووری لە تاران وتیشی : زمانی فارسی و هزری ئێرانی و ئیسلامی تەژی لە سەرچاوەکان و عەناسوری زانستی و کەلتووری زیندوویەکە نە تەنیا نیشاندەری کەلەپووری ڕابردووە بەڵکوو بۆ هەنووکە و داهاتووش چرایەکی ڕووناکە و ڕێگا نیشان ئەدات . سەرۆک کۆماری ئێران هیواداری دەربڕی کە بە هەوڵ و تەقالای هەموو دامەزراوە زانستی و کەلتووریەکان ، دەرفەتەکان و بوارگەلێکی نوێ بە دی دێت کە هزر و کەلەپووری پڕ بایخی زانستوەرانی ئێرانی بە زمانێکی جیهانی پێشکەش بکرێت . ڕوحانی وتیشی : بەرەی لاو دەبێ بە هەستێکی زۆرتر بەو سەرچاوەگەلە بتوانێ هێزمەندی ڕووبەڕوو بوونەوەی خۆی لە گەڵ ڕووداوەکانی جیهان زۆرتر بکات . شێخ فەرید ئەلدین ئەبوو حامد موحەمەد عەتار نەیشابووری یەکێک لە شاعیران و عارفانی بەناو بانگی ئێران لە کۆتاییەکانی دەیەی شەشەم و سەرەتاکانی دەیەی حەوتەمی کۆچی مانگیە .