لیگی نەتەوەکانی بالەی ورمێ ، سەرکەوتنێکی شیرین لە هەمبەر پوڵونیا
تینی نیشتمانی بالەی ئێران کە وەرزی نوێ لیگی نەتەوەکانی بە هێزمەندیەوە دەس پێکردووە و تەنیا شکستێکی لە بەرامبەر پڕشانازیترین تیمی جیهان بووە لە کێبەرکێیەکانی لە هەمبەر پولونیا سەرکەوت و بوو بە سەرەوە نشین .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی پەیامنێری مێهر پێشبڕکێیەکانی هەفتەی سێهەمی لیگی نەتەوەکانی بالە لە گرووپی ئێران بە میوانداریەتی هولی غەدیر ی ورمێ خەریکی بەڕێوە جوونە کە تیمی نیشتمانی ئێران لە دووهەمین یاری خوی ڕۆژی شەمە لە هەمبەر تیمی نیشتمانی پولونیا یاری کرد و لە کۆتاییدا سێ بە سەر دوو سەرکەوت . ئاویگور کولاکوویچ یاریەکەی لە گەڵ سەعیدی مەعرووف ؛ ئەمیر غەفوور ؛ عەلی شەفێعی ؛ پوریا فەیازی ؛ میلاد عیبادی پوور و موحەمەد ڕەزا حەزرەت پوور دەس پێی کرد . تیمی ژنیشتمانی ئێران بە وەدەس هێنانی 2 ئیمتیاز سەرکەوت و بە 7 سەرکەوتن و 21 ئیمتیاز بوو بە سەرەوە نشینی خشتەی ڕیزبەندیکراو و بۆ مانەوەی لە پلەی سەرەوە نشینی پێویستی بە بردنەوەی لە کێبەرکێیەکانی ئەمڕۆی لە هەمبەر ڕووسیادا هەیە .