ته‌مووز 03, 2019 17:40 Asia/Tehran
  • پێش فیناڵی کوپا ئەمەریکا؛ مێسی هەم دیس لەگەڵ ئەرژەنتیندا بێ کاپ مایەوە/ بەرازیل لەسەروبەندی پاڵەوانیدا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل توانی "لیونل مێسی" و هاوتیمیەکانی لە ئەرژەنتین شکست بداو خۆی ببێ بە فینالیستی کوپا ئەمەریکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە قۆناخی پێش فیناڵی جامی گەلانی ئەمریکای باشور توانی بەئەنجامی دوو بە سفر لە ئەرژەنتین بباتەوەو خۆی بگەیێنێتە فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە.

"سلسائۆ " بە دوو گۆڵی "گاربریەل ژێسوس" و "رۆبێرتۆ فێرمینۆ" سەرکەوتنی بەدەست هێناو گەیشتە قۆناخی فیناڵی کوپا ئەمەریکا.

بردنەوەی بەرازیل لەهەمبەر مێسی وهاوتیمیەکانی لەکاتێکدایە کە یاریزانانی بەرازیل ١٢ ساڵ هیوای هەڵکشان بۆ فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە لەدڵدا بوو.

هەروەها لیۆنل مێسی کە لەماوەی ئامادوبوونی لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین کە هیوای وەرگرتنی جامی بوو، جارێکی دیکە ئەو خەونەی نەهاتەدی هەتا شکست هێنان و سەرنەکەوتنی ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێی جیهان بەکراسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەروا درێژەی بێت.