وەرزشکارانی ئێران میدالیای زیوی فوتباڵی سەرمێزی جیهانی بەدەست هێنا
تهمووز 03, 2019 17:45 Asia/Tehran
ورزشکارانی ئێرانی توانیان لە یەکەم ئامادەبوونی خۆیان لە پێشبڕکێکانی مۆندیالی تۆپی پێی سەرمێزی٢٠١٩ی کەمئەندامان، میدالیای زیو بەدەست بێنن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەرزشکارانی ئێرانی رۆژی ڕابردوو(سێ شەممە) لە یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێکانی مۆندیالی تۆپی پێی سەرمێزی ئیسپانیا لە شاری مایۆرکا، لە قۆناخی کۆتایی ماددە دوو(leg2)ی تیمی کەوتنە بەرامبەر تیمی ئیتالیاو سەرەنجام بە جیاوازیی نزیک بە ٣٠ بە ٢٥ دۆڕاندیان و لەڕیزی دووهەمی پاڵەوانیدا ڕاوەستان.
پێشبڕکێکانی مۆندیالی تۆپی پێی سەرمێزی٢٠١٩ی ئیسپانیا هەتا رۆژی شەممە ٦ی ژوولای درێژەی هەیە.